
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە درێژەی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیان له كوردستان، حه‌وت هاووڵاتیی کورد لە چەند شارێکی پارێزگای ئیلام، لەوانە چوار منداڵ و گەنجی ژێر ١٨ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کۆتایی مانگی ڕێبه‌ندانی ئەمساڵدا بە هێرش بۆ سه‌ر هاووڵاتیان له شارەکانی مەلکشاهی، دێهلوران، دەڕەشەهر و سه‌راوڵه، لانیکەم حه‌وت هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە. ناوی ئەم کەسانە بریتییە لە: میلاد تەبرای، عەلی زه‌ینی وه‌ند و محەممەد پیری لە دێهلوران، مەجید پوڕڕهنگ لە سه‌راوڵه ، محەممەدجواد زه‌ینی وه‌ند و محەممەدڕەزا ئەسدی و پژمان ئهسلمهرد لە دەڕەشەهر. شایانی باسه كه هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به هۆکاری دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی یاسایی ئەم هاووڵاتییانە بڵاونەکراوەتەوە و بنه‌ماڵه‌كانیان لێیان بێ خه‌به‌رن.