16
ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، سلێمان سالک، هاووڵاتیی ته‌مه‌ن ٧٣ی ساڵی خەڵكی شاری مەهاباد، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی بۆ بەندیخانەی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
سوله‌یمان ساله‌ك مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٣، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای ئینقلابی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر “مەجید ئەمیرمحەممەدی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم له ڕێگه‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك” بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم و بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران” بە یەک ساڵ زیندان سزا درا. ئه‌و حوكمه پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ناوبراو و به پێی ماده‌ی ٤٢٢ی یاسای قه‌زایی بۆ حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ كه‌م كرایه‌وه.