دەستبەسەرکرانی برومەند ئەعەزەمی پوور مێژووناس لە کرماشان

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،بررومەند ئەعەزەمی پوورلێکۆڵەر و نووسەری بواری مێژوو و لە بەرپرسانی قوتابخانەكانی کرماشان، ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، دەستبەسەركردنی ناوبراو لەکاتێکدا بووە کە بۆ وەرگرتنی پۆستێك چووەتە پۆستەخانە. بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاوڵاتییە دوای دەستبەسەر كردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەروەها دەوترێت، دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەركرانی، ژمارەیەک لە بەكرێگیراوان چوونەتە ماڵەکەیان و تەواوی شوێنی نیشتەجێبوونیان پشكنیوە و دەستیان بەسەر كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌لوپه‌له‌كانیدا گرتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئەعزەمی پوور خاوەنی بڕوانامەی كارشناسیی باڵا لە مێژوودایە و لە بواری توێژینەوەکانی تایبەت بە مێژووی ئیسلامی و لێكۆڵینەوەی سەردەمی مادەکان چالاک بووە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net