دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە ئێران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، بە سەدان هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکان دەستبەسەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لانیکەم ٢٢٠ هاووڵاتی لە پارێزگاکانی تاران، ئەلبورز، هەمەدان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزە ئەمنییەکان ئەم کەسانەیان بە تۆمەتی ناردنی وێنە و زانیاری بۆ میدیاکانی دەرەوە، هاوکاری لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، چاڵاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی ئینتەرنێتی ستارلینک تاوانبار کردووە. هەروەها چەندین ڕاپۆرتی ویدیۆیی سەبارەت بە “دانپێدانانی هەندێک لە دەستبەسەرکراوان بڵاوکراوەتەوە کە دۆخی تۆمارکردنیان ناڕوونە و ناسناوی زۆربەی ئەوانەش ئاشکرا نەکراوە. هاوکات چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و هەروەها بڵاو کردنەوەی، بە تەواوی بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە دەستبەسەرکراوان لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net