
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ڕۆژای ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەکانی ڕژیم، چەندین کەس لە شارە جیاوازەکان دەستبەسەرکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە پارێزگاکانی یەزد، لوڕستان، هەمەدان و ورمێ، لانیکەم ٤٥ هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا و ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بە لبێ بەڵگەی قەزایی و بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات“، “کۆکردنەوەی زیانیاری سەبارەت بە ناوەندە هەستیارەکانی ڕژیم” و هەروەها “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل“، بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە زۆربەی دەستبەسەرکراوان لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و لە مەترسی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حوکمی ناڕەوای ناوەندە قەزاییەکاندان.