19

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتیانە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل“، “کۆکردنەوەی زانیاری لە پێگە هەستیارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ناردنیان بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات” و “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات“، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە ویدیۆی دانپێدانانی زۆرەمێ چەندین هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە میدیاکانی سەر بە ڕژیمدا بڵاو کراوەتەوە کە بە تەواوی بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە.