27
ڕۆژی هەینی ١٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ماڵی “حەمزە جەعفەری” ناسراو بە “بەردین” لە هونەرمەندان و چالاکانی مەدەنی شاری گێڵان غه‌رب و ناوبراویان دەستبەسەر کرد.
بەپێی زانیارییەكان، هێزەکانی ڕژیم بە بێ بەڵگەی قه‌زایی هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵی بەردین و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ترساندووه. “به‌ردین جه‌عه‌فه‌ری” له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی شاری گێڵان غه‌رب كه به به‌شداری ٣٠ هه‌زار كه‌س بهڕێوهچووبووو، چه‌ندین سروودی شۆڕشگێڕانه‌ی خوێندبوو. ناوبراو پێشتریش به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژن، ڕۆژی زمانی دایكی، نه‌ورۆز و به‌رخۆدانی عه‌فرین، سروودی “ژن،هاوزوان، یه‌كه شناس و نیشتمان”ی به زمانی كوردی بڵاو كردبوو.