21
له ڕۆژانی ڕابردوودا، بابەک فەرامەرزی، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییه‌وه لە یەکێک لە شەقامانی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
بابەک فەرامەرزی، لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا کە دەستبەسەر کراوە، هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا نەبووە و زانیارییەک لە سه‌ر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. ناوبراو پێشتریش چەندین جار لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگکرابوو بەڵام هیچ كات سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌ی نه‌كردبوو. ئه‌و هاووڵاتیه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌وتیه‌كانی شۆڕشی ژیناش جارێك دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی ئازاد کرابوو.