97
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “موحسن ڕەسووڵزادە”، هاوولاتی تەمەن ٣٩ ساڵی خەڵکی بۆکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “موحسن ڕه‌سووڵزاده” و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. به‌وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و شارومه‌نده سه‌باره‌ت به ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه. شایەنی باسە کە “موحسن ڕەسووڵزاد”ە، ڕۆژی هەینی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠١ و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.