35
ئێوارەی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، “میدیا شێخی” و “کارۆ حەمیدی”، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان ئەو دوو منداڵەیان لە نزیکی پارکی گوڵانی ئەو شارە، بە به توندوتیژییه‌وه دەستبەسەر کردووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، له هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو شارومه‌نده زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.