10

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی بەهائی بە ناوەکانی تینا بابانەژاد و پارسا عیمادی لە شاری ئیسفەهان دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمە، ئەو دایک و کوڕە بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە ز لە مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.