دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری ئیلام

بەپێی زانیارییەکان، ساسان چەمەن‌ئارا هونەرمەندی کورد و خەڵکی شاری ئیلام لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە. هاوکات خۆشکی ناوبراو، پەرەستوو چەمەن‌ئاراش دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، ساسان چەمەن‌ئارا کە تەمەنی ٣٦ ساڵە و یەکێک بووە لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”، لە ماڵی بنەماڵەکەی لە شاری ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە و هەروەها خۆشکی ناوبراو پەرەستوو چەمەن‌ئاراش لە هەمان شوێن دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net