دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری ئیلام

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو خاووڵاتی خەڵکی شاری ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو دوو هاووڵاتییە کە هێشتا ناسناویان بە دەستمان نەگەیشتووە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات، دەستپێکردنی ناڕەزایەتی و هەروەها ناردنی شوێنی پێگە سەربازییەکان بۆ ناوەندە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتانە، دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە دۆخی تەندروستیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net