دەستبەسەرکرانی دەیان هاووڵاتی لە ئیسفەهان و کرمان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکان شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنیان لە چەند ناوچەی ئێران دەستپێکردووە کە پەیوەندی بە بڵاوکردنەوەی وێنە و زانیاریی هێرشەکان بۆ میدیاکانی دەرەوە هەیە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە پارێزگای ئیسفەهان زیاتر لە ١٥ کەس بە تۆمەتی ناردنی وێنەی شوێنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ میدیاکانی دەرەوە دەستبەسەر کراون، لە هەمان کاتدا لە تاران و ئەناری کرمان لانیکەم ١٦ کەسی دیکە بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی وێنەی تەقینەوەکان دەستبەسەر کراون. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک لەو کەسانە بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراون و هێشتا زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنیان بڵاو نەکراوەتەوە. هەروەها وێنەی دانپێدانانی زۆرەملێی چەند بەندکراو بڵاو بووەتەوە، گوشاری ئەمنی لەسەر بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و بنەماڵەکان هێشتا وەڵامێکی ڕوونیان لە ناوەندە پەیوەندیدارەکان وەرنەگرتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net