16

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە سەدان هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا دۆخی تەندروستیان دیار نییە.
بەپێی دوایین ڕاگەیاندنی ناوەندە قەزایی و ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٤٦٦ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و هەروەها ناردنی هەواڵی هێرشەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی وڵات بۆ میدیاکانی دەروە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ڕژیم کراون. جێگای ئاماژەیە کە هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی چەند سەد هاووڵاتی، دیمەنی دانپێدانانی زۆرەملێی کۆمەڵێکی زۆر لە دەستبەسەرکراوان لە میدیاکانی سەر بە ڕژیمەوە بڵاو کراوەتەوە کە بە تەواوی بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.