28
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، شەهرام حاتەمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەر ماڵەکەی به بێ بەڵگەی قهزایی دەستبەسەر کرا.
بهپێی زانیارییهكان، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانی وەکوو مۆبایل و لەپتاپەکەی دا گرتووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.