دەستبەسەرکرانی لانیکەم ١٣ هاووڵاتی کورد لە شارە جیاوازەکان

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ شەپۆلی نوێ دەستبەسەرکرانی ناڕازیان لە ئێران، ١٣ هاووڵاتی کورد لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان دەستبەسەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، چوار شارومەند بە ناوەکانیکوشار حەزرەتی، ئەمین فەرەجوڵڵاهی، عرفان خوسرەو ئابادی و عەلیڕەزا عەبدوڵڵاهیلە شارەکانی قوروە، ئاودانان، شاباد و ورمێدەستبەسەرکراون. هەروەها حەوت هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری ئاودانان، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان لە چلەمین ڕۆژی گیانبەختکردنی خۆپێشاندەران لە ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنییەکان کراون. هاوکات دوو شارومەندی دیکەی خەڵکی شارستانیسەراوڵەسەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان دیار نییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net