دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی پیرانشار بە ناویعوسمان بایەزیدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net