دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد

ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناویئاوات سورگولیلە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net