
له ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ١٠ لاوی کورد له پارێزگای ئیلام، له لایه‌ن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییانە بە بێ بەڵگەی قەزایی و بە توندوتیژییەوە دەستبەسەرکراون. ناوه‌كانی ئەو كسانه‌ی کە ده‌ستبه‌سه‌ركراون بریتین له: بێهزاد سفیدخانی، موجتەبا محەممەدوەلی، عەلیرەزا نەزەری، حوسێن مەقسوودی، ئەمیر عەلی لوتفی، پووریا سوڵتانیان، ئەمیر سەعید چەهارتا، سامان سلێمانی، ئەدیب نەزەری و حەمید مەلەکی.جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی داڕشتنی ئەم هه‌واڵه، بنه‌ماڵه‌كانیان له شوێنی ڕاگرتنیان و ئەو تۆمەتانەی کە خراوتە پاڵیان و هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندروستییان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه. به‌گوێرەی زانیارییه‌كان، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی یه‌كێك له‌م لاوانه، هێزه ئەمنییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه تێكهه‌ڵچوون و بۆ ترساندن و بڵاوەپێکردنی کۆبوونەوەی خەڵک، گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێناوه.