7

ڕۆژی ڕابردوو، دادستانی گشتی پارێزگای کەرمان ڕایگەیاندووە کە ١٤ هاووڵاتی لە ئەم پارێزگایە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، دادستانی کەرمان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئامریکا و ئیسرائیل لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون و بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنیان و دۆخی تەندروستی ئەو دەستبەسەرکراوانە، زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە و مەترسییەکی زۆر لە سەر گیانیان هەیە.