دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی لە سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی لە سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی لە سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

18:04 – 1 February 2024

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

ئوسامە ئەیازی، مازیار ئەحمەدی، شاهین ڕەحمانی، ئارین خاڵخاڵ و بەرزان یووسفی، پێنج هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٣١ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، هێزە ئەمینییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسیباوەجانی بە ناوەکانی ئوسامە ئەیازی، مازیار ئەحمەدی، شاهین ڕەحمانی، ئارین خەڵخاڵ و بەرزان یووسفی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردوون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئەم پێنج هاوڵاتییە بە تۆمەتی «هاوکاری کردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکان» دەستبەسەر کراون و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە گۆڕەپانی نەوتی شاری کرماشان گواسترانەتەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net