ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “جیلوه جه‌واهێری”، “نگین ڕه‌زایی”، “ئازاده چاڤۆشیان”، “فڕووغ سه‌میع نیا” و “شیوا شاه سیا” پێنج چالاكی بواری مافی ژنانی پارێزگای گیلان، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی سزای به‌ندكرانه‌كه‌یان بۆ به‌ندیخانه‌ی لاكانی ڕه‌شت گوازرانه‌وه.
بەپێی ئەو سزایەی کە لەلایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ڕەشت دەركراوه، “شیوا شاه سیا” خه‌ڵكی لاهیجان، “نگین ڕه‌زایی” خه‌ڵكی فوومه‌ن، “فڕووغ سهمیه نیا” و “ئازاد چاڤۆشیان” خه‌ڵكی ڕه‌شت، هه‌ر یه‌كه‌و به تۆمه‌تی “پێكهێنانی گرووپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ به‌ندكران، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامبوون له گرووپه نایاساییه‌كان” به دوو ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ و سه‌رجه‌م هه‌ر یه‌كه‌و سزای شه‌ش ساڵ و یه‌ك مانگ و ١٧ ڕۆژ به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. به پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، زۆرترین سزا واته سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی تعزیریان بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. شایانی باسه كه “جیلوه جه‌واهێری خه‌ڵكی ڕه‌شت، به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.