86
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە، “ڕەسووڵ گەلەبان”، ڕۆژنامەنووس و چالاکی میدیایی خهڵكی ورمێ لەلایەن پۆلیسی فەتاوە دەستبەسەر کرا.
بهپێی زانیارییهكان، دەستبەسەرکرانی “ڕەسووڵ گەلەبان”، دوای سکاڵای داواکاری گشتی و ئینقلابی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕووی داوە. “ڕەسووڵ گەلەبان”، چالاکی میدیایی، خاوەن ئیمتیاز و هەروەها بەڕێوبەری ماڵپهڕی هەواڵی “ورمێ ٢٤”، وەکوو پێشکەشکاری هەواڵەکانیش چالاکی دەکرد. ناوبراو لە دوایین پۆستی ئینستاگرامییەکەیدا لە نامەیەک بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بەڕێوەچوونی ئەو مهراسمه مێژوویییەی بە هەڵگری پەیامی ئاشتی بۆ تەواوی خەڵک زانی بوو.