دەستبەسەرکرانی یازدە هاووڵاتیی کوردی دیکە لە شارە جیاوازەکان

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکاندا، لانی کەم یازدە هاووڵاتی کوردی دیکە له‌ شاره جیاوازه‌كانی كوردستان لەم دواییانەدا لە لایەن هێزەكانی رژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کراون.

یاسین فەتحی، عەباس کەیهانی، نیما ڕازیانی، بەهمەن ڕەسووڵیان، بێهزاد قەوامی، فەریبۆرز سادقی، محەممەدڕەزا نوسرەتی، مەنسوور عەزیزی، ئەحمەد شێخی، ئومید ئەمانی و مەسعوود بابایی لە شارەکانی دێولان، کرماشان، شنۆ، سنە، ئیلام، دێلوڕان، کەنگەڤەر، بیجاڕ، شیروان و بجنۆرد لەم لە لایەن هێزەكانی رژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کراون.  شایانی باسه لەنێوان ئەو هاووڵاتییانەدا، مەترسیی سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر مەسعوود بابایی، هاووڵاتیی خەڵکی شیروان لە ئارادایە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net