53
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، ئەمیر جەهانگیری، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی گوندی “قەڵای سەردار”ی سەر بە بەشی نازلووی ورمێ، لەگەڵ بەکارهێنانی توندووتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
لە ڕۆژی ڕفاندنی ئەمیر جەهانگیریی تا به ئەمڕۆ هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. بەپێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان بە شکاندنی دەرگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵی ئەو هاووڵاتییە، ناوبراویان له قاتی دووهه‌مه‌وه فڕێ داوه‌ته خواره‌وه، هه‌روه‌ها كاتێك دایك و خۆشكی ئه‌میر به‌رگریان له خۆیان كردووه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه لیان دراوه و بێ‌ڕێزیان پێ كراوه.