30
ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کرده سەر گوندی “کەلەکان”ی سەر بە شاری دیواندەرە و لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی “کەیوان ڕەحیم پوور”یان دەستبەسه‌ر کرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “کەیوان ڕەحیم پوور” لە ماڵی باوكی و بە بێ بەڵگەی قه‌زایی به توندوتیژییه‌وه دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.