ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، ئاریا یووسفی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان لەلایەن وڵاتی تورکیاوە ڕادەستی كۆماری ئیسلامی کرا و لە سنووری ماکۆ لەلایەن هێزه ئهمنیهكانهوه دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گواسترایەوە.
بهپێی زانیارییهكان، ئاریا به ماوهی بهندكرانی دا هیچ پەیوەندییەکی تهلهفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە و تەنیا لە ئیتلاعی ماکۆ پەیوەندییان لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە لە گرتووخانهی ئهو شاره ڕاگیراوە. ئاریا یووسفی ئێوارەی سێشەممە لەگەڵ دایکی فاتمە داوەند و چەند کەسی دیکە لە چالاکانی سیاسی لە ڕێگای سنووری بازەرگانهوه بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە و دایکی توانیویەتی هەڵبێت. ئاریا یووسفی پێشتریش بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە حکومەت” سزای ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.