دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی چەند هاووڵاتییەکی بەلووچ لە “گەوهەرکووە” و “زاهدان”

ڕۆژی یەکشەمه ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، هێزه ئەمنییەکان بە دەیان ئۆتۆمبیلی شەخسی و سەربازی هێرشیان کردە سەر ناوچەیگەوهەرکووهو لانیکەم دە هاووڵاتی خەڵکی ئەو ناوچەیان بە لێدان و توندوتیژی دەسبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی ڕاپۆرتی حال وەش، لە ئێوارەی یەکشەمە دەیان ئۆتۆمبێلی شەخسی و سەربازی هێزە ئەمنیەکان هەڵیانکوتایە سەر ناوچەیگەوهەرکووهسەر بە شاری تەفتان و دەستیان کرد بە پشکنین و گەڕانی خانووی خەڵکی ئەم شارە كه‌ له‌ ئه‌نجامیدا لانیكه‌م ده شارومه‌ندی به‌لووچ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانه‌وه‌. ناسناوی چه‌ند كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان به‌م شێوه‌یه‌: “عه‌لی میربه‌لووچ زهیته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ،ئه‌حمه‌د به‌راهووییو شیر محه‌ممه‌د سالازهی“. هێشتا زانیاریێك له‌ ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی دیكه‌ له‌و هێرشه‌ له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. هه‌روه‌ها له‌ به‌رده‌وامی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیانی به‌لووچ، له‌ گوندیشاه ئه‌حمه‌دسه‌ر به‌ زاهدان، دوو شارومه‌ندی دیكه‌ی به‌لووچ به‌ ناسناویعه‌بدولڕه‌حمان شیروزهیته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ وعارف شه‌هبه‌خشته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net