ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، “حەسەن ئەمینی”، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی شاری سنه، دوای بانگکران بۆ لقی ئیجرای ئهحكامی ئهو شاره، دەستبەسەر و بۆ زیندان گوازرایەوە.
“حهسهن ئهمینی”، مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی بۆکان بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای شەش مانگ و نیو بەندکران و لێدانی ٤٠ زەربەی قامچیی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢، لەگەڵ چەند ئەندامی دیكهی بنەماڵەی گیانبەختکردوودانی شۆڕشی ژینای شارهكانی سنە، دیواندەرە و دێولان، لە کاتی گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی گیانبەختکردوودانی بزووتنهوهی ژن،ژیان،ئازادی له سەقز و بۆکان، لەلایەن هێزەكانی حکوومەتهوه دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان گوازرانەوە. شایانی باسه كه “محەممەد ئەمینی”، برای “حەسەن ئەمینی” و دانیشتووی گەڕەکی تەقتەقانی سنە، ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنیهكان گیانی لەدەستدا.