18

ڕۆژی ڕابردوو، لانیکەم ١٢ هاووڵاتی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ و سمنان دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ١٢ هاووڵاتییە کە هێشتا ناسنامەیان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ئاشکرا نەکراوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا” و “پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. هاوکات ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرەملێی دوو کەس لە دەستبەسەرکراوان لە میدیاکانی سەر بە حکومەت بڵاو بووەتەوە کە بە تەواوی بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.