3

مەجید دەریایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکردن دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان مەجید دەریایی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شنۆ بانگ کراوە و دوای دەستبەسەرکردنی، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکردنەکەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گواستراوەتەوە. مەجید دەریایی (نەجمەدین) پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شنۆ، بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی لە دژی نیزام سزای ساڵێک بەندکردنی تەعزیریی بەسەردا سەپابوو. شایانی باسە کە ناوبراو، پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانیەوە لەلایەن دامەزراوە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و سزای بەندکردن و گوشاری درێژخایەنی بەسەردا سەپاوە.