20

بەپێی دوایین هەواڵەکان، دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو ڕایانگەیاندووە کە ٢٥ کەس لە چەند نەتەوەی جیاواز دەستبەسەرکراون.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم کەسانە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پشتیوانی لە هێرشە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزە سەربازییەکانی ئەو ڕێژیمە دەستبەسەرکراون. بەپێی ڕاگەیاندنی دادستانی گشتیی ئیمارات، ئەوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆ و ناوەڕۆکی جۆراوجۆریان بڵاوکردووەتەوە کە بە گوتەی بەرپرسانی ئەم وڵاتە زیان بە ئاسایشی وڵات دەگەیەنێت. هەروەها وتراوە کە هەندێک لەم ناوەڕۆکانە وێنە و ڤیدیۆی هێرشە مووشەکییەکان و شوێنی کەوتنیان بوون.