دەستبەسەرکردنی چالاکێکی فەرهەنگی کورد لە کرماشان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم چالاکێکی کولتووریی کوردیان لە شاری کرماشان دەستبەسەر کردووە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، موسلیم زارعی، تەمەن ٤٥ ساڵ و چالاکی بواری زمانی کوردی، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە کە پاش دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و سەرەڕای پشکنینی تەواوی ماڵەکەی، ژمارەیەک لە کەلوپەلی تایبەتی و کەرەستە دیجیتاڵییەکانیان زەوت کردووە. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net