2
بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، دوو کەس لە کرێکارانی مانگرتوو لە پترۆشیمی ڕازی، بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە گەندەڵی و هەروەها پێنەدانی حەقدەستەکانیان دەستبەسەر کراون.
بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دوو کرێکار بە ناوەکانی “ئەحمەد عەساکەرە” و “ئەحمەد ڕاشدی“، بە تۆمەتی “دانانی پەیامێکی ڕەخنەگەرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” و “تێکهەڵچوونیان لە گەڵ بەرپرسی شیرکەتی پەیمانکاری“، دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە ئەو دوو کەسە ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژ، واتە ٢ ڕۆژ پێش دەستبەسەر کرانیان، لە لایەن حراسەتی ئەو شیرکەتەوە ڕەوانەی دادگا کرابوون، بەڵام بە هۆی نەبوونی بەڵگە ئازاد کرابوون.