وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگه‌یاند، سەرجەم هەنگاوە تەکنیکی و کارگێڕییەکان ئامادەکراون بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری جەیهان و ئه‌و پڕۆسه‌یه بەم نزیکانە دەستپێدەکات.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتدا، داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم کراوە، بەپێی هەموارکردنەوەی بودجەی پەسەندکراو و لە چوارچێوەی پشکی ئۆپێک، بە سەرپەرشتی کۆمپانیای سۆمۆ، نەوتی دەرهێنراویان هەناردە بکەن. ھەروەھا پێویستە ھەرێمی کوردستان داهاتی فرۆشی نەوت ڕاستەوخۆ بخاتە سەر حسابی سۆمۆ تاكوو ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ كنتڕۆڵی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانی وڵات بكات. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕێککەوتنە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تورکیە خۆی بۆ کردنەوەی بۆری به‌نده‌ری جەیهان ئامادە دەکات، بەڵام ده‌وڵه‌تی توركیا ڕایگەیاندووە: بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزه‌كانی ڕابردووی به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌و وڵاته یه‌كلا بكاته‌وه.