دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشە مووشەکی و پەهپادییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە

ڕۆژی ڕابردوو، کۆماری ئیسلامی شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشە مووشەکی و پەهپادییەکانی بۆ سەر چەندین ئامانجی سەربازی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە.

بەپێی هەواڵەکان، ئەم هێرشانە پێگەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی لە ناوچە جیاوازەکان کردووەتە ئامانج و چەندین ناوەندی سەربازی، کۆنترۆڵ و پشتیوانی تەکنیکی بە توندی هێرش کراوەتە سەریان. بەپێی دوایین زانیاریییەکان، لە ناو ئامانجەکاندا ناوچەکانی تەلئەبیب، حەیفا، دیمۆنا و چەندین شوێنی ستراتیژی بە ئامانج گیراون. لە هەمان کاتدا، پاڵاوگەی حەیفا بەر مووشەک کەوتووە و ئاگرێکی گەورە لە دامەزراوەکە بەرزبووەتەوە. هەروەها مووشەکێکی بالیستیکی ئاراستەی خاکی تورکیا کراوە کە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ناتۆوە تێکشکێندراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net