دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە بوون بە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکاندا دەنگی فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمانی قوروە و ناوچەکانی دەوروبەری بیستراوە و هاوکات پێگەیەکی سەربازی لە ناوچەی هانەگەرمەڵە سەر بە پارێزگای کرماشان کراوەتە ئامانج، لە هەمان کاتدا هاووڵاتییان لە ورمێ باس لە فڕینی نزم و نائاسایی فڕۆکەکان دەکەن. شایانی باسە کە ئەم هێرشانە لە درێژەی زنجیرە هێرشەکان بۆ سەر پێگە نیزامییەکان لە ناوچەکەدا دێت، بەڵام هێشتا وردەکاریی زیاتر لەسەر ئاستی زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net