1
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کۆڕی ژنانی “دەم پارتی” لە شاری قارس، دەستپێکردنی چالاکییەکانیان بە بۆنەی نزیکبوونەوە بە “٨ی مارس” ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕاگەیاند.
مەراسمەکە بە بەشداری ئەندامانی کۆڕی ژنانی “دەم پارتی” بە درووشمی “بە خەباتی ژنان ئاشتی مسۆگەر دەکەین” دەستیپێکرد. لە بەردەوامی مراسمەکەدا دانانی قەیوم لە سەر شارەوانیەکان بە توندی شەرمەزار کرا ئەم کردەوە بە پێشێلکردنی مافی هەڵبژاردنی خەڵک و هەروەها مافی ژنان دەستنیشان کرا. لە کۆتایی مەراسمەکەدا ژنان بە وتنەی درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی” ئامادەبوونی خۆیان بۆ بەشداری لە ڕێپێوانەکانی ٨ی مارس لە شەقامەکان ڕاگەیاند