دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کووەیت

ڕۆژی ڕابردوو و سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە چەندین درۆنی ئینتحاری هێرشی کردە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کووەیت.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە ئەنجامی هێرشەکاندا دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە زیانیان پێ گەیشتووە، بەڵام ئاگرەکەی لە لایەن تیمەکانی فریاگوزاری خێراوە کونترۆڵ کراوە. لە هەمان کاتدا، بەرپرسانی کووەیت سەرەڕای ئیدانەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر دامەزراوەکانیان، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕژیم نەک تەنیا پابەند بە ڕێککەوتنەکە نییە، بەڵکوو بە کاری دەهێنێ بۆ ئەوەی کە کات بکڕێت و مانەوەی لە سەر دەسەڵات بسەپێنێ.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net