3

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە زاهدان زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتییان بە توندوتیژی و لێدان دەستگیر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کەسانی دەستگیرکراو لە بارودۆخی نالەباردا ڕاگیراون؛ لە هەر زیندانێک نزیکەی ٤٠ کەس هەڵگیراون و هێزە ئەمنییەکان بە جنێودان، لێدان و هەڕەشەی کوشتن مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوان کردووە. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە دەستگیرکراوان ژنن کە ئەوانیش تووشی توندوتیژی بوون.
لە هەمان کاتدا، خێزانەکانی دەستگیرکراوان بە هێنانی وێنە و زانیاریی منداڵەکانیان لە پێش دامەزراوە ئەمنییەتی و دادگایەکانی ڕژیم کۆبوونەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوون بە داواکانیان نەدراوە.