3

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، داخوازی دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی “مێحراب عه‌بدوڵڵا زاده” له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شاری شنۆ و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگای ئینقلابی ورمێ، به تۆمه‌تی “فساد فی العرض” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و به‌ندكراوه، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی تاكوو ئێستا، ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ڕاده‌ستی پارێزه‌ره‌كه‌ی نه‌كراوه و به شێوه‌ی غیابی دانیشتنی دادگای ڕژیم له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی به‌ڕێوه‌چووه.