3
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی شارستانی نوورئابادی مه‌مه‌سه‌نی به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه.
ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ری ده‌خه‌ن كه هه‌زاران مریشك به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با تووپیون و خاوه‌ن كێڵگه‌كان داوای قه‌ربووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن. ناڕازیان ڕیانگه‌یاندووه كه نرخی سووته‌مه‌نی زۆر گرانه و به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنی گازۆئیل بۆ ژنڕاتۆره‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.