48
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران كه نرخی بێكاری و ته‌وه‌ڕۆمی له زستانی ساڵی ڕابردوو بڵاو كردۆته‌وه، دوو پارێزگای كوردستان و كرماشان له پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی زۆرترین پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت له نێو ٣١ ئوستانی ئێران جێیان گرتووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له نێو ٣١ ئوستانی ئێران، زۆرترین پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت له ساڵی ڕابردوو ٦٢ و نیو له سه‌د له پارێزگای كرماشان تۆمار كراوه، له حاڵێكدا كرماشان پێشتر له پله‌ی چواره‌می ئه‌و ڕیزبه‌ندیه‌دا بووه. پارێزگای كوردستانیش به ٦٠ و نیو له سه‌د له پله‌ی دووهه‌م دایه، پارێزگاكانی لۆڕستان و یه‌زد له پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌م دان و كه‌مترین ڕێژه له پارێزگای تاران و ده ئوستانی دیكه تۆمار كراوه.