ناوه‌ندی ئامار پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵاوسان له به‌فرانباری ١٤٠٢ی ڕاگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌و ئامارانه، پێوه‌ری نرخی پێداویستیه‌كانی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردستانی بۆ ٣.٣٢٩ به‌رز بووه‌ته‌ه‌وه و له چاو مانگی پێشووی له سه‌دا ٢ زیادبوونی به‌خۆیه‌وه بینیه‌وه.
به‌پێی داتا تۆماركراوه‌كان، نرخی خۆراك، خواردنه‌وه و دوخانیات به پێی هه‌ڵاوسانی ناوچه به ناوچه‌ی له به‌فرانباری ١٤٠٢دا به نیسبه‌ت هه‌مان مانگ له ساڵی ١٤٠١، به ڕێژه‌ی ٧.٤٤ له سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه و پارێزگای كوردستان له گرانترین ئوستانه‌كانی ئێران بووه. له پێوه‌ری ته‌وه‌ڕۆمی ساڵانه‌ش دا به شێوه‌ی مامناوه‌ند ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئێران ٦.٤٣ له سه‌د بووه به‌ڵام له كوردسرتان ٧.٤٤ له سه‌د تۆمار كراوه و هه‌ندێك جار ڕێژه‌ی ٢.٥٠٪ تۆمار كراوه كه به واتای ئه‌وه‌یه كه نرخی هه‌ڵاوسان له پارێزگای كوردستان له ئاستی مامناوه‌ندی وڵات زیاتره.