13

لە درێژەی بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئیسرائیل هەنگاوی بۆ زیادکردنی ئامادەکارییە سەربازییەکانی هەڵگرتووە و بڕیاری نوێی لەم بارەیەوە دەرکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕژیمی ئیسرائیل بە مەبەستی زیادکردنی توانای جووڵەی سەربازی لە کاتی پێویستدا، ڕێژەی بانگهێشتنی هێزە یەدەگەکانی بۆ ٤٠٠ هەزار کەس بەرز کردووەتەوە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم بڕیارە بە مەبەستی بانگهێشتنی ڕاستەوخۆی ئەم ژمارەیە نییه، بەڵکوو بۆ هێشتنەوەی دەرفەتی گونجاو بۆ بەرنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکە. لە هەمان کاتدا، ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێژەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووەتەوە و پێویستی بە هێزی سەربازی زیاتر هەیە.