ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی توركیا ناوچه‌ی بادینانی له هه‌رێمی كوردستان به چڕی بۆردوومان كرد و زیانێكی زۆری به جووتیاران گه‌یاند، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی تۆپبارانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبج له ڕۆژئاوای كوردستان، شه‌ش كه‌س بریندار بوون.
به‌هۆی بۆردوومانی ناوچه‌ی بادینان، مه‌زرای به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوێنی جووتیاران له ئاگردا سووتا و زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یشت. به پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا ناوچه‌كانی برادۆست، بادینان، چه‌مچه‌ماڵ و شارباژێڕیان به چڕی بۆردوومان كردووه و وێڕای وێران كردنی چه‌ند گوند، زیانێكی زۆریان به جووتیاران گه‌یاندووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا چه‌ند گوند له ده‌ورووبه‌ی منبج له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه تۆپباران كراوه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو ژن و چوار منداڵ به‌سه‌ختی بریندار بوون.