8
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، زیانێكی گه‌وره‌ی له كیڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی داوه و خاوه‌ن كیڵگه‌كان له ئاست ئه‌و باروودۆخه ناڕازین.
به وته‌ی هاووڵاتیان، ده‌وڵه‌ت به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت به‌رقی كیڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌بڕێت و ئه‌و كرده‌وه‌یه بووه‌ته هۆی له ناوچوونی هه‌زارن په‌له‌وه‌ر. خاوه‌ن كیڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی كوردستان ده‌ڵێن: چه‌ند جار له ئاست بڕینی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.