7

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پاڵاوگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، زیانێکی زۆر بەر پاڵاوگەکان کەوتووە و توانای بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، پاش زیانی زۆری پاڵاوگەکان، بە هۆی گەمارۆکانەوە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی توانای دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکانی نییە و هەروەها ئەگەری هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرهەمهێنانی سووتەمەنی دابەزێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ژێرخانەکان زیانی زۆریان بەرنەکەوتووە و توانای نۆژەنکردنەوەیان هەیە.