
ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە دەسپێکی هێرشە سەربازییەکانەوە تاکو ئێستا لانیکەم ٥٦ بینای مێژوویی و شوێنی فەرهەنگی لە پارێزگا جیاوازەکانی وڵات زیانیان بەرکەوتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نێوان پارێزگا جیاوازەکاندا پارێزگای تاران بە زیان گەیشتن بە ١٩ شوێنی مێژوویی زیاترین زیانی لەم بارەیەدا بەرکەوتووە. هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە پارێزگای سنە لانیکەم ١٢ بینای مێژوویی لە ئەنجامی ئەم هێرشانە زیانیان پێگەیشتووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتەکە، بەشێک لە زیانەکان بەهۆی کەوتنی ڕاستەوخۆی مووشەکەکان و بەشێکی دیکەش بەهۆی شەپۆلی تەقینەوە و ئاوارەی هێرشە ئاسمانییەکان ڕوویداوە. شایانی باسە کە کاخی گوڵستان لە تاران، کە ناوی لە لیستی میراتی جیهانی یۆنێسکۆدا تۆمار کراوە، لە سێیەمین ڕۆژی شەڕدا بەهۆی شەپۆلی تەقینەوە و ئاوارەی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر مەیدانی ئەرگ زیانی پێ گەیشتووە.